بەشێک کە بەندکراوای مەهاباد بۆ بەندیخانەی ئورمیە دوور خرانەوە

هەنگاو: ژمارەیەک بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد دوای ڕاپەڕێنی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە دوور خرانەوە.

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٣:٠٢


هەنگاو: ژمارەیەک بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد دوای ڕاپەڕێنی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە دوور خرانەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٤ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دوور خراونەتەوە.


دوای ڕاپەڕینی بەندیخانەی مەهاباد کە کوژرانی بەندکراوێکی بەساڵاچوو و بریندار بوونی پێنج بەندکراو و دوو ئەندامی سپای پاسدارانی لێکەوتەوە، ناوەندە ئەمنییەکان و بەرپرسانی بەندیخانەی مەهاباد بڕیاریان دا کە بەشیک لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە سزا بدەن و بۆ بەندیخانەکانی میاندواو، ئورمیە، نەغەدە و خۆی دووریان بخەنەوە.


ئەو بەندکراوانە ئێستا لە هپڵی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراو و سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بەندی ئەمنی ئەو بەندیخانەیە کە ٤٠ هەتا ٥٠ قەرەوێڵەی هەیە بۆ ڕاگیرانیان چۆڵ کراوە.


پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٠ (٢٩ی مارسی ٢٠٢٠)، نزیکەی ٣٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە ٦ بەند لە کۆی ٧ بەندی بەندیخانەی مەهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەش بوون لە مافی مرەخەسی و ڕێگری بەرپرسانی بەندیخانە، ڕاپەڕیون.


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد بۆ بەندیخانەی میاندواو دوور خرابوونەوە کە یەکێکیان بە ناوی ”دانیال زەینەلعابدین“ لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە