لێدانی دەرزی هەڵە گیانی ژنێکی ئەستاند

هەنگاو: ژنێکی کورد لە پارێزگای ئیلام لە ئەنجامی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا.

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٦:٢٣


هەنگاو: ژنێکی کورد لە پارێزگای ئیلام لە ئەنجامی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هنێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”شەهین سادقی“ بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشکی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.


هەواڵنێری هەنگاو لە ئەیوانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە ئەو ژنە بە هۆی سەرئێشە و هەڵامەت سەردانی ئەو ناوەندە دەرمانییە کردووە و بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە