بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە نزیکەی سێ ساڵ بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ڕاگیرابوو، بەر لێبوردنی نەورۆز کەوتووە و ئازاد بوو.

١٧ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٩:٤٠


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە نزیکەی سێ ساڵ بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ڕاگیرابوو، بەر لێبوردنی نەورۆز کەوتووە و ئازاد بوو.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٨ی مارسی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ”کاوە مورادی“ دوای دوو ساڵ و نیو ڕاگیران لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان، بەر لێبوردنی تایبەت بە نەورۆز کەوتووە و ئازاد کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە مورادی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی کرماشان ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


کاوە مورادی لە ماوەی دوو ساڵ و نیو ڕابردوودا لە هەبوونی مافی مرەخەسی بێبەش بووە.


هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بە سەر ئەو هاووڵاتییە کە پێڕەوی ئایینی یارییە هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەمین سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە