تۆفیق مەحموودی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای چەند مانگ بەندکرا بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوت و ئازاد کرا.

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٤:٢١


هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای چەند مانگ بەندکرا بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوت و ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ ٩٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، تۆفیق مەحموودی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای تێپەڕاندنی نیوەی ماوەی حوکمەکەی کە یەک ساڵ بوو، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.


تۆفیق مەحموودی ڕۆژی شەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (١١ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەری سەعیدی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


ئەو چالاکە کرێکارییە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگی جێبەجێ کردنی حوکمەکان لقی چواری دادگای تاوانەکانی سنە کرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.


تۆفیق مەحموودی ڕۆژیش ەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە