سابیر نادری لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

هەنگاو: سابیر نادری، ئەندازیاری لاوی خەڵکی قوروە دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ١٨ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و ئازاد کرا.

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢١:٢٥


هەنگاو: سابیر نادری، ئەندازیاری لاوی خەڵکی قوروە دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ١٨ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و ئازاد کرا.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، سابیر نادری، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.


ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قوروەوە دەستبەسەر و پاش نزیک بە ٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.


سابیر نادری نووسەر و بەرپرسی کۆمپانیای شەهیرە کە ئیشی خزمەگوزاری کۆمپیۆتەر دەکات، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.


ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٩ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی چوار ساڵ حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

سابیر نادری کە خەڵکی شاری قوروەیە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ نووسەرێکی دیکە کتێبی“ هەرێمی تاکەکەسی و ئاسایشی ئەنتەرنێت” چاپ و بڵاو کردەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە