خۆکوشتنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە ئیلام، دیواندەرە، کرماشان، کامێران و دێولان

هەنگاو: لە ماوەی حەوتووی رابردوودا لانیکەم پێنچ هاووڵاتیی کورد کە دوانیان ژن و یەکێکیان مێر منداڵ بووە لە شارەکانی کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٦:٢٣


هەنگاو: لە ماوەی حەوتووی رابردوودا لانیکەم پێنچ هاووڵاتیی کورد کە دوانیان ژن و یەکێکیان مێر منداڵ بووە لە شارەکانی کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، رۆژی دووشەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ٦ ئاوریلی ٢٠٢٠)، ژنێکی لاوی دیواندەرەیی بەناوی " شادی ئەسغەری" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو تەمەنی ٢٢ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بوو.


لە لایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە، ١٧ خاکەلێوە(٥ ی ئاوریل) ژنێکی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی " مینا سداقەت" بە هۆی ناکۆکی لە گەڵ مێردەکەیدا لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی هێنا.


ئێوارەی هەمان رۆژ، لاوێکی ٢٤ ساڵەی کرماشانی بە نازناوی" ئەردەڵان" پاش تێکهەڵچوون و دەمەقاڵە لە گەڵ باوکی، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا. ناوبراو تەنیا کوڕی بنەماڵە بوو.


هەر لەو رۆژەدا، لاوێکی ١٧ ساڵەی دێولانی بە ناوی " مەیسەم تەهماسبی" بە هۆکاریکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.


هەروەها چەند رۆژی رابردوو، تەرمی لاوێکی خەڵکی گوندی" شێروانە"ی کامێران بە ناوی " قودرەت بەردەن" لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە خۆی هەڵواسیببوو. هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو روون نیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە