ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٤٤٢ کەس
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ٦٢ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کر
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ٦٢ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٤٤٢ کەس.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی چوار شەو و ڕۆۆژی ڕابردوودا ٦٢ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئورمیە (٦ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، میاندواو (٥ حاڵەت)، بۆکان (١حاڵەت)، خۆی (٥حاڵەت)، سایین قەڵا (٤حاڵەت)، کرماشان (٥حاڵەت)، جوانڕۆ (١ حاڵەت) ، ڕوانسەر (١ حاڵەت)، سونقوڕ (٢حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت)،سنە(٤ حاڵەت)، سەقز (٤ حاڵەت)، بانە (٢ حاڵەت)،بیجاڕ (٢ حاڵەت)، قوروە (٣ حاڵەت)، ئیلام (٤ حاڵەت)، سیروان (٣ حاڵەت)، چەرداول (١ حاڵەت) و ئەیوانی ڕۆژئاوا (٤ حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٢٠ کەسیان لە شارەکانی ئیلام، سیروان(٢ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا، ئورمیە (٢ حاڵەت)، میاندواو (٣ حاڵەت)، خۆی (٢ حاڵەت)، سایین قەڵا، کرماشان (٢ حاڵەت)، جوانڕۆ، سونقوڕ (٢ حاڵەت)، سنە ، سەقز (٢ حاڵەت)، بانە و قوروە ژن بوون.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٤٤٢ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٣٦ کەسیان ژن و ٣٠٦ کەسیان پیاو بوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٧٣ حاڵەت (٢٢ ژن و ٥١ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٩١ حاڵەت (٣٣ ژن و ٥٨ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٥٠ حاڵەت (٤٣ ژن و ٥٧ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٢٨ حاڵەت (٤٠ ژن و ٨٨ پیاو)
تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ٢٣٣ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٧٨ کەس، ئورمیە ٨٥ کەس، کرماشان ٣٧ کەس و ئیلام ٣٣ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٦٢ حاڵەت)، کرماشان (٤٣ حاڵەت)، ئورمیە (٤٦ حاڵەت)، ئیلام (٣٢ حاڵەت)، سنە ( ٢٧ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (٢٢ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٩ حاڵەت)، کیەڵان (٥ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٨ حاڵەت)، بانە (١٤ حاڵەت)، خۆی (٢٤ حاڵەت)، بۆکان (١٠ حاڵەت)، قوروە (١٦ حاڵەت)، میاندواو (١٨ حاڵەت)، پیرانشار (٧ حاڵەت)، کەنگاوەر (٧ حاڵەت)، کامیاران (١٠ حاڵەت)، مەریوان (٧ حاڵەت)، بیجاڕ (٨ حاڵەت)، تیکاب (٤ حاڵەت)، سایین قەڵا (١٠ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٥ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٥ حالەت)، دێهلۆڕان (٣ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت)، دێولان (١ حاڵەت)، ماکۆ (١ حاڵەت)، قەسری شیرین (١ حاڵەت)، جوانڕۆ (١ حاڵەت)، ڕوانسەر (١ حاڵەت)، نۆدشە (١ حاڵەت)، سیروان (٣ حاڵەت)، چەرداول (٢ حاڵەت).