مێرمنداڵێکی ١١ ساڵەی کورد بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی ١١ ساڵەی کورد لە شاری " هەلیلان"ی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژارییەوە کۆتانی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٠:٣٠


هەنگاو: مێرمنداڵێکی ١١ ساڵەی کورد لە شاری " هەلیلان"ی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژارییەوە کۆتانی بە ژیانی خۆی هێنا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ (هەینی ڕابردوو)، کچێکی ١١ ساڵە بە ناوی "زەینەب جەهانگیری" خەڵکی گوندی " زەردەڵان"ی هەلیلانی ئیلام، خۆی هەڵواسیوە و کۆتانی بە ژیانی خۆی هێناوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەلیلانەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ناسناوی کچەکە، رایگەیاند کە زەینەب چەند رۆژی مابوو پێ بنێتە تەمەنی ١٢ ساڵەیی، بە هۆی هەژاریی بنەماڵەکەیەوە کە نەیانتوانیوە جلی تایبەت بە نەورۆزی بۆ بکڕن، خۆی کوشتووە.

دەوترێ کە باوکی زەینەب جەهانگیری کەم ئەندامە و ئورگانەکانی حکوومەت هیچ چەشنە هاوکارییەکی ناوبراو ناکەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە