دەستبەسەر کرانی ٩ ڕۆژنامەنووس و سەپاندنی حوکم بە سەر پێنج کەسی دیکە لەماوەی ساڵێکدا +لیستی ناوەکان
رۆژی دووی مانگی بانه‌مه‌ڕ به‌رانبه‌ره به سالۆگه‌ڕی ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی. ١٢٢ سال له‌مه‌وه پێش،واتا له ساڵی ١٨٩٨ نه‌مر میقداد مێدحه‌ت به‌درخان،
رۆژی دووی مانگی بانه‌مه‌ڕ به‌رانبه‌ره به سالۆگه‌ڕی ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی. ١٢٢ سال له‌مه‌وه پێش،واتا له ساڵی ١٨٩٨ نه‌مر میقداد مێدحه‌ت به‌درخان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی له ژێر ناوی " كوردستان" له شاری قاهیره‌ی وڵاتی میسر بڵاو كرده‌وه.ئه‌م رۆژه له نێو رۆژنامه‌وانانی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به رۆژی "رۆژنامه‌وانی كوردی" ناودێر كراوه.
پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی له ئێران له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدایه و رێ‌و شوێن و سنووره یاساییه‌كان له‌مپه‌رن له مه‌ڕ چالاكی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌وانی. مێژووی نزیك به ١٨٥ ساڵ رۆژنامه‌وانی له ئێران نیشان ده‌دات كه رۆژنمه‌وانی ئێرانی به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا بووه. به چه‌شنێك رۆژنامه‌وانی ئێرانی ئامراز و باسكی دسه‌ڵاتی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بووه.
رۆژنامه‌وانی ده‌روه‌ست له ئێران و كوردستان پیشه‌یه‌كی دژوار و پڕمه‌ترسی و تێچوویه‌كی زۆری بۆ رۆژنامه‌وانانی بوێر و ئازاد به‌دواوه بووه‌و هه‌یه, تا شوێنێك كه هه‌موو ساڵێ ئێران له لایه‌ن رێكخراو و ناوه‌نده نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی داكۆكیكاری مرۆڤه‌وه له ریزی یه‌كه‌مین وڵاتانی پێشێلكاری مافی رۆژنامه‌وانان ده‌ناسێنرێت و ئێران به زیندانی رۆژنامه‌وانان ناو ده‌به‌ن.
رێكخراوی مافی مرۆڤیی "هه‌نگاو" به بۆنه‌ی ساڵۆگه‌ڕی رۆژی "رۆژنامه‌وانی كوردی" یه‌وه راپۆرتێكی ساڵانه‌ی پێشێلكاری مافی رۆژنامه‌وانانی كورد له ئێران ئاماده و بڵاو ده‌كاته‌وه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٢٧١٩ هەتا مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٠، لانیکەم ٩ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەیان کەسیش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
هەروەها، پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ١٢ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. یەکێکیان سەرەڕای ئەوەی کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، حوکمی لێدانی ٢٠ قامچیشی بۆ بڕاوەتەوە.