هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە
هەنگاو: حەوتووی رابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٢١
هەنگاو: حەوتووی رابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ١٤ ئاوریلی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە گەڕەکی تەرخاناوی ئەو شارە کەسێکیان بە ناوی " ئیسماعیل ئەردەوانی" تەمەن ٣٢ ساڵەیان دەستبەسەر کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند، ئیسماعیل ئەردەوانی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە.
پاش حەوتوویەک لە دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی رۆڵەکەیان تا ئیستا بێ ئاکام بووە.