دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لە ئەنجامی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکانی باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لاوی خەڵکی "شنۆ"ی رۆژهەلاتی کوردستان کە

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٥٢


هەنگاو: بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکانی باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لاوی خەڵکی "شنۆ"ی رۆژهەلاتی کوردستان کە بە مەبەستی کۆ کردنەوە گیای بەهاری چووبوونە ئەوێ، گیانیان لە دەست دا.


بە پیی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە بەرزاییەکانی سەرسنووری خواکورکیان بۆمباران کرد کە لە ئاکامدا دوو لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی " فاخر تازەوارد" تەمەن ٣٥ ساڵ و " رەشید میرۆ" تەمەن ٣٦ ساڵ کوژران.


ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ کۆ کردنەوەی گژ و گیای بەهاری چووبوونە بەرزاییەکانی ئەو ناوچانە. لە وەرزی بەهاردا زۆرێک لە خەڵکی سەرسنوور بەو مەبەستە روو لە چیاکان دەکەن.

 

هەروەها، چەندین هاوولاتیی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند کە تەرمی ئەو دوو لاوە تا ئێستاش لە کوێستانی خواکورکە و بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە تەرمەکانیان بگوازنەوە بۆ شنۆ.


شایانی باسە بەرزاییەکانی خواکورک لە نێوان شارەکانی ئورومیە لە رۆژهەڵات، سۆران لە باشوور و هەکاری لە باکووری کوردستان هەوڵکەوتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە