سەعید شێرزاد دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

هەنگاو: سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی ٦ ساڵەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:٥٩

 

هەنگاو: سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی ٦ ساڵەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢ی مەی ٢٠٢٠)، سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کرماشان کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی ٦ ساڵەی حوکمەکەی، ئازاد کرا.

سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان ١٢ی مانگی جۆزەردانی ٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و رەوانەی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ بەندیخانەی رەجایی شار گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە پاش چەندین جار دواکەوتنی پێراگەیشتنی دۆسیەکەی، سەرئەنجام مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی قازی سەڵەواتی و بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی ئەمیر سالار داودی، پاش ١٥ مانگ دەستبەسەری بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.

سەعید شێرزاد مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن لقی ١١٦٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی تاران بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی هاوبەندییەکانی بۆ بەندی ئەمنیەتی بەندیخانە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەی وەک خۆی پەسەند کرایەوە و دواتر حوکمی یەساڵ بەندکرانی  هەڵپسێردراوی ناوبراو بە هۆی پەروەندەیەکی کۆنەوە خرایەوە گڕ و حوکمەکەی بوو بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە