دوو کەسی دیکە لە پیرانشار لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ئامۆزای دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون و ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی ئەو شارە گەیشتە ١٠ کەس.

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٤:١٢


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ئامۆزای دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون و ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی ئەو شارە گەیشتە ١٠ کەس.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دوو هاووڵاتیان کە ئامۆزای یەکتریش بوون، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


هەواڵنیری هەنگاو لە پیرانشار ناسنامەی ئەو دوو کەسەی ”ڕێبوار (نەوید) سەید محەمەدی“ و ”خالید سەید محەمەدی“ ڕاگەیاندووە.


ڕیبوار سەید محەمەدی هەواڵنێری فەرمانداری (قایم مقام)ی پیرانشار بووە و دوای دەستبەسەر کران لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا کە بە فارسیش قسەی کردووە، دەستبەسەرکرانی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.


هەروەها، خالید سەید محەمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ و ئامۆزای ڕێبوار، هەمان ڕۆژ لە ماڵی خۆی دەستبەسەر رکاوە. ناوبراو زستانی ڕابردوو لە ەهرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ پیرانشار.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ماڵی خالیدیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانیدا گرتووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وێڕای بڵاوکردنەوەی ناسنامەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە بانە و پیرانشار، دوای بلاو بوونەوەی بەیانیەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە نیسبەت سینارۆسازی و پەیوەند دانی ئەم دەستبەسەر کراوانە بە تێکهەڵچوونەکەی شاری دیواندەرە، هوشداری دابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە