ناسنامەی کەسێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی پیرانشار ئاشکرا بوو، هەنگاو بە نیسبەت بێدەنگی میدیاکان لە ئاست دەستبەسەر کرانی هاوڵاتییان نیگرانە
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانەی شاری پیرانشار، هاووڵاتیەکی دیکە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا ناسنامەی ١٢ هاووڵاتیی دەستبەسەر ک.
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانەی شاری پیرانشار، هاووڵاتیەکی دیکە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا ناسنامەی ١٢ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی ئەو شارە بۆ هەنگاو ڕون بووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئەسعەد سورلاچینی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و چارەنوسی نادیارە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون کە یەکێک لەوان منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان و کەسێکیان هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی ئێران بووە.
ناسنامەی ئەو ١٢ کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ ڕێبوار سەیدمحەمەدی ٢_خالید سەیدمحەمەدی ٣_ محەمەد قادری ٤_ سەلام خری ئاغڵان ٥_ حیسامەدین پیرانی ٦_ئەمیر قادری ٧_واحید قادری ٨_عەلی قادری ٩_ ئەحمەد مەحموود حەسەن ١٠_ ئەبووبەکر مەحموود حەسەن ١١_ سەمیع شەریفیان ١٢_ ئەسعەد سوورلاچینی
هەنگاو نیگرانی خۆی بە نیسبەت دەستبەسەر کرانی ئەو کەسانە بە شێوەی خۆسەرانە و بە بێ ڕەچاو کردنی لانیکەمی یاساکانی چاوەدێر بەسەر دەستبەسەر کردنی تۆمەتباران وەکوو؛ هەبوونی پارێزە و ئاگایی دان بە بنەماڵەکانیان دەردەبڕێت.