دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٨:٠٥


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣ کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی ئەو شارە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ ( ١٥ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شێلم جاڕ بە ناوی ”عەباس سدیقی“ و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


سەرەڕای تێۆەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و بە شێوەی خوارەوەیە؛


١_ ڕێبوار سەیدمحەمەدی ٢_خالید سەیدمحەمەدی ٣_ محەمەد قادری ٤_ سەلام خری ئاغڵان ٥_ حیسامەدین پیرانی ٦_ئەمیر قادری ٧_واحید قادری ٨_عەلی قادری ٩_ ئەحمەد مەحموود حەسەن ١٠_ ئەبووبەکر مەحموود حەسەن ١١_ سەمیع شەریفیان ١٢_ ئەسعەد سوورلاچینی ١٣_ عەباس سدیقی
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە