لاوێکی ١٨ ساڵەی ڕوانسەری لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ئۆتۆمبێلی لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی ڕوانسەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵدێرا و شۆڤیرەکەی گیانی لە دەست دا.

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٧:٤٠


هەنگاو: ئۆتۆمبێلی لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی ڕوانسەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵدێرا و شۆڤیرەکەی گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی کرماشان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ شوێن ئۆتۆمبێلێک کەوتوون و تەقەیان لێ کردووە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کرماشان لەوبارەوە ڕایگەیاند کە، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژە ئۆتۆمبێلەکە هەڵدێراوە و شۆڤیرە تەمەن ١٨ ساڵەکەی بە ناوی ”بێهزاد ساڵحی“ کوڕی جەهانگیر دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


بێهزاد ساڵحی خەڵکی گوندی ”شەژوێ“ سەەر بە شاری ڕوانسەر بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە