بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بووە.

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٢:٣٥


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بە ناوی ”ناسر مورادی“ ئازاد بووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسر مورادی دوای ئەوەی ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی تەواو بووە ئازاد کراوە و هەتا ئێستا هەواڵەکەی میدیایی نەبووەتەوە.


ناسر مورادی مانگی جۆزەردانی ٢٧١٥ (مەی ٢٠١٥) لەلایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شؤڕشی کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە دوو ساڵ پێش لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشانەوە بۆ پێنج ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە