بە هۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات مۆڵەتی مەرەخەسیی بەندکراوانی سیاسیی بەندیخانەی شنۆ هەڵوەشایەوە

هەنگاو: گوشاری بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بۆ سەر داواکاری گشتیی ئەو شارە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی مەرەخەسی هەموو بەندکرا

١١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٣:٤٧


هەنگاو: گوشاری بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بۆ سەر داواکاری گشتیی ئەو شارە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی مەرەخەسی هەموو بەندکراوانی سیاسی و هەموویان گەڕانەوە ناو بەندیخانە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەموو بەندکراوانی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا چووبوونە مەرەخەسی، کاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٢٥ی مەی ٢٠٢٠) بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان گەڕانەوە ناو بەندیخانەی ئەو شارە.


بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات داواکاری گشتیی شاری شنۆی ناچار کردووە کە بەندکراوانی ئەمنییەتی بانگهێشت بکاتەوە و ئیتر بە هیچ هۆکارێ مەرەخەسییان پێ نەدا.


ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە هەنگاوی راگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعات بە داواکاری گشتی راگەیاندووە" بە هۆی دۆخی ئەمنیییەتیی ناوچەکە دەبێ مۆڵەتی مەرەخەسی هەموو بەندکراوانی سیاسی و ئەمنییەتی هەڵوەشێتەوە و ئەوانەی وا لە مەرەخەسین بە زووترین کات بگەڕێنەوە ناو بەندیخانە".


پێشتر هەنگاو لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە ئیستا ١٧ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ڕاگیراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە