دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:١٧


هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.


بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٩٩ (٣١ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی ”شێلم جاڕان“ـیان دەستبەسەر کردووە.


ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە عومەر خاکزاد ڕاگەیەندراوە و پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عومەر خاکزاد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەرکراندا بێڕێزیی پێکراوە و لێی دراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە