ڕاپۆرتێک لە سەر گیان لە دەست دانی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی کرماشان

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٤ بەندکراو لە بەندی ڕاوێژی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان گیانیان لە دەست داوە.

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:٥٢


هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٤ بەندکراو لە بەندی ڕاوێژی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان گیانیان لە دەست داوە.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، لە ماوەیس اڵی ٢٧١٩ی کوردی لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی ”نوروڵڵا نەجەفی زێهتاب“ خەڵکی سونقوڕ و کولیایی، ”قاسم عەرەبی کۆماسی“ خەڵکی هەرسین، ”عەلی خوسرەوی“ خەڵکی کرماشان و ”یوسف ناسری ناسرئابادی“ خەڵکی کرماشان لە بەندی ڕاوێژی ٣ی بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گیانیان لە دەست داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار بەندکراوە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی و درەنگ گەیاندنیان بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانیان لە دەست داوە و هەواڵەکەیان لە هیچ میدیایەک بڵاو نەبووەتەوە.


جێگای ئاماژەیە کە قاسم عەرەبی کۆماسی لەجیاتی کوڕەکەی کە قەتڵی کردبوو، دەستبەسەر و لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە