ئورمیە/ پەناخوازێکی ئەفغانی بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی ئەفغانی کە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا ڕێگای تورکیای گرتبووە بەر، لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٤٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی ئەفغانی کە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا ڕێگای تورکیای گرتبووە بەر، لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی ناحیەی کۆتۆل سەر بە قەزای شاری خۆی تەقەیان لە پەناخوازانی ئەفغانی کردووە و لە ئاکامدا پەناخوازێک کوژراوە.


هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانیە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە ڤیدیۆیەکی کورتیان لە تەرمی ئەو کەسە بۆ هەنگاو ناردووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆتۆل بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی جێگیری لە پایگای ٢٩١ی گوندی ڕازی تەقەیان لەو پەناخوازە کردووە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە میدیا حکوومەتییەکان باسی کوژرانی ئەو پەناخوازە ئەفغانیەیان نەکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە