دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای بانگ کران بۆ دادگای شۆڕش دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٥:٥٤


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای بانگ کران بۆ دادگای شۆڕش دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بابەک دەبیریان، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای بانگ کران بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ئەو چالاکە مەدەنییە نادیارە.


بابەک دەبیریان ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای نزیکەی یەک مانگ بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە گوازرایەوە.


ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە