ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکانی سیاسی بانگ و داوای هاوکارییان لێ دەکات

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە، دەیان چالاکی سیاسی بانگ و داوای هاوکاریی لێ کردوون.

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٠:٣٢


هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە، دەیان چالاکی سیاسی بانگ و داوای هاوکاریی لێ کردوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، بە دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسیی کورد لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگ کردنی ئەو چالاکانە داوای هاوکاری لێیان کردووە.

چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی پێشووی سیاسی لە کوردستانی ئێراندا بەردوام دەکەونە ژێر چاوەدێریی چڕی هێزە ئەمنیەتییەکان و هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر کێشە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە