لێکۆڵەرێکی کورد حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە

هەنگاو: لێکۆڵەرێکی زانستەکانی بۆشایی ناسی (فەزایی) کە خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی پارێزگای کرماشانە و سێ ساڵ پێش دەستبەسەر

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٠:١٦


هەنگاو: لێکۆڵەرێکی زانستەکانی بۆشایی ناسی (فەزایی) کە خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی پارێزگای کرماشانە و سێ ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سادق عەباسی، کە لێکۆڵەری زانستەکانی بۆشایی ناسی و خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشانە، دوای ئەوەی کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٧ (٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠١٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەتڵەسی بەندیخانەکانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە سادق عەباسی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٨) لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایتی دادوەر سەڵوەواتی بە تۆمەتی لایک کردنی پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندامەتی لە گرووپە تێلێگرامییەکانی سەر بە ”ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق“ و ”هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە خۆپێشاندانەکان“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


سادق عەباسی دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین ڕیکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە بارمتە ئازاد و ئێستا چاوەڕێی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەکات.


جێگای ئاماژەیە کە دوو کەس لە خزمەکانی ناوبراو لە ساڵەکانی ٦٠ و ٦٧ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.
سادق عەباسی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی و دانیشتوو شاری تارانە. ناوبراو فەرنمانبەری تاقیگەی بۆشایی ناسی ئێران (لەژێر چاوەدێریی وەزارەتی پەیوەندییەکان) بووە و پێشتوو وەکوو لێکۆڵەر ئیشی کردووە، بەڵام دوای دەستبەسەر کرانی ئێستا وەکوو فەرمانبەرێکی سادە لەو شوێنە ئیش دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە