دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار، دەستپێکی شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردن لە کوردستان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و ژمارەی دەستبەسەرکراوانی کورد لە حەوتووی رابردوودا گەیشە ١٢ کەس.

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٠:١٨


هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و ژمارەی دەستبەسەرکراوانی کورد لە حەوتووی رابردوودا گەیشە ١٢ کەس.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی " فەتاح فرووهەر" لە لایەن هێزەکانی ئیلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند، فەتاح فرووهەر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی تا ئێستا ناڕوونە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی رابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، مەریوان، سەقز، دروود، شاباد و سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە