دەستبەسەر کرانی ١٧ هاوڵاتیی کورد لە ماوەی دوو حەفتەدا
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کراون و بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کراون و بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٧ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵیان بە ناوی ”ئەسکەندەر محەمەدپوور“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ئەو هێزانە دوای دەستبەسەر کردنی ئەسکەندەر ماڵەکەشیان پشکنیوە.
لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ (١ی ژوئیە)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ئەسعەد محەمەد نژاد“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە (دوو حەفتە)، لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شاباد، سنە، ئورمیە، سەقز، پیرانشار، نەغەدە، دروود، مەریوان و پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەو دەستبەسەر کراوانە بە شێوەی خوارەوەیە؛
مەهاباد: ١_ڕێبوار پادەست ٢_سۆران موختاری فەڕ ٣_سۆران نەسیری ٤_ئومید عەباسی ٥_ ئەسعەد محەمەدنژاد
سنە: ١_ ئەفشین شەیخولئیسلامی ٢_ فەرانەک جەمشیدی
پیرانشار: ١_سەید ئەحمەد سابری ٢_ فەتاح فرووهەر
سەقز: ١_عەلی ساکنی ٢_بەهمەن ڕەسووڵی
مەریوان: ١_کاوان کەسرایی
نەغەدە: ١_ئومید مستەفاپوور
دروود: ١_ڕەزا سوفیوەند
شنۆ: ١_ ئەسکەندەر محەمەدپوور
شاباد: ١_ڕەزا ڕەمەزانی
ئورمیە: ١_ئەرسەلان ناتووش