سەلام بازرگانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) دەستبەسەر کرابوو،

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٤٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەلام بازرگانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.


ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی چوارمانگ بوو کە لەدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیرابوو و ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرابوویەوە.


سەلام بازرگانی ڕۆژی یەکشممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون. محەمەد ئیبراهیم زادە ڕۆژی دووشەممە بە دانانمی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە