سوید/ هەوڵی کوشتنی سوهەیلا کەڵهوڕ، چالاکی سیاسی کورد درا

هەنگاو: سوهەیلا فورش (داودیان )کەڵهوڕ چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکرات مەسیحی سوید لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هەوڵی کوشتنی دراوە.

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٠:٥٦


هەنگاو: سوهەیلا فورش (داودیان )کەڵهوڕ چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکرات مەسیحی سوید لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هەوڵی کوشتنی دراوە.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) سوهەیلا فورش کەڵهور چالاکی ژنان و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات مەسیحی سوید لە ماڵی خۆی لە شاری کارسکوگا کە لە ٣٠٠ کیلۆمەتری ئێستۆکهۆڵم پایتەختی سوید هەڵکەوتووە، لە ڕێگای تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراوە پەلاماری کوشتنی دراوە. ناوبراو لەو لەو هەوڵە کە بۆ کوشتنی دراوە ڕزگاری بووە، بەڵام بە هۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی زۆر بە خانووەکەی گەیشتووە.


سوهیەلا کەڵهوڕ لە وتووێژێکدا کە لەگەڵ کەناڵی “ئێران ئینترنەشناڵ” ڕاگەیان،د ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو کەسێک بە زمانی سویدی تەلەفۆنی بۆ کردووە و هەڕەشەی لێکردوە پێ وتووە لە کۆتاییدا دەبینی ئێران چیت لێ دەکا. پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە دوایی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان ڕاپۆرتی خۆی لە سەر ئەو دۆسیە بڵاو دەکاتەوە.


سوهەیلا کەڵهور چالاکی کوردی خەڵکی شاری کیەڵان سەر بە پاڕێزگای کرماشان ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ناوەندی بۆ یارمەتی ژنانی پەنابەر لە سوید دامەزراندووە و تا ئێستا ٩ لقی دیکە لەو ناوەندە کراونەتەوە، سوهەیلا بە هۆی چالاکییە مافی مرۆڤیەکانیەوە لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی پاڵەوانی سویدی وەرگرتووە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی سونبولی مرۆڤایەتی و لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی باڵوێزی عیشق و سۆزی لە ئەو وڵاتە بە دەست هێناوە.  


شایانی باسە کە، عیفەت قازی ژنە چالاکێکی دیکەی کورد و کچی قازی محەمەد دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری وێسترۆسی سوید لە ڕێگای دانانی تەقینەوە لە نێو نامەدا بریندار کرا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە