دەستبەسەر کرانی ٥٣ هاووڵاتی کورد لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەب
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ٣٧ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٧ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و سێ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.