هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی سپا تووشی جەڵتەی مێشک بوو
هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دۆخی تەندرو.
هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دۆخی تەندرووستیی ناجێگیر ڕاگەیەنداوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠( ١ی ئاگوستی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراویان گەیاندە نەخۆشخانەی " ئیمام خومەینی"ی پیرانشار کە لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا تووشی جەڵتەی مێشک ببوو.
هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار رایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە ناوی " جەعفەر حەسەنزادە" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشارە کە ڕۆژی شەممە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەکە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاند کە دۆخی تەندرووستیی جەعفەر حەسەنزادە ناجێگیرە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێ کراوە بۆ نەخۆشخانەی عارفییانی ئورومیە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وردەکاریی زیاتر لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی جەعفەر حەسەنزادە بۆ هەنگاو روون نەبۆتەوە.