خۆکوشتنی لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی لە مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٠
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناو.
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٠، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ ژن و ٨ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت (١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت (٣ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت (٥ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٣ ژن و ٢ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٢ حاڵەت (٨ پیاو و ٤ ژن)
هەژاری و بێکاری: ٤ حاڵەت (١ ژن و ٣ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن)
نادیار: ١ حاڵەت (١ پیاو)
جۆری خۆکوشتن
خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٣ ژن)
خۆهەڵواسین: ١٢ حاڵەت (٦ ژن و ٦ پیاو)
خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)
خۆفرێدان لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ پیاو)