ئیلام/ پیاوێکی ٦٧ ساڵ بە هۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

هەنگاو: پیاوێکی بەساڵاچوو لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام، خۆی کوشت.

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٢١

 

هەنگاو: پیاوێکی بەساڵاچوو لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام، خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵۆەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (١١ خاکەلێوەی ٢٧١٨، ٣١ی مارسی ٢٠١٨) هاووڵاتیەکی خەڵکی پاریزگایی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی داوە لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

ئەم پیاوە بە ناسنامەی “م، ر” خەڵکی هەلیلان و دانیشتووی سەرابلە بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە و بەهۆی هەژاری هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە سەرەتایی ساڵی نوێ هەتاوی ٧ هاووڵاتی کە ٦ کەسیان پیاو بوون، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە