پاش دوو حەفتە چارەنووسی عێرفان ساعدپەنا

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:٢٠

 

هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی خوێنداکریکی کورد، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی عێرفان ساعدپەنا،خوێندکاری خەڵکی شاری سنە کە دوایین ڕۆژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کرا، لەبەردەست نیە.

عێرفان ڕۆژی سێشەممە (٢٩ ڕەشەممەی ٢٧١٧/ ٢٠ی مارسی ٢٠١٨) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ ١٢ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری دەستبەسەر کرابوو، دواتر ئەم ١٢ کەسە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەم چالاکە مەدەنیە تا ئێستا چارەنووسی ناروونە و هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نیە.

عرفان ساعدپەنا تەمەن ٣١ ساڵان و خوێندکاری قۆناخی کارناسی باڵای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی خارەزمی تارانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە