هۆشمەند عەلیپوور حوکمی ٣٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی کورد کە حەوتووی ڕابردووی دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەکەی دادگایی کرابوو، پا.

٥ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٢٣:٥٨

 

هەنگاو: هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی کورد کە حەوتووی ڕابردووی دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەکەی دادگایی کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، دانیشتنی دادگای هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ شەممە پێنجی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) حوکمی سەپێندراو بە سەری کە ٣٨ مانگ بەندکرا بووە، بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.


  لەو ڕووەوە کە هۆشمەند ماوەی ٢٧ مانگە کە لە بەندیخانەیە چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو بەندکراوە سیاسییە ساڵی دیکە و دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بکرێت.

 

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کە پێشتر لەلایەن کقی یەکەی دادگای شۆڕشی سنە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو،  دوو حەفتەی پێش لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە.
 

هۆشمەند عەلیپوور کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ بە تۆمەتی ”بەغی“ لەرێگای ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

 

محەمەد ئوستاد قادر و هۆشمەند عەلی پوور کە ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بوون، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ ( ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان  دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو کەسەلە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

 

دانیشتنی دادگای ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ بەڕێوەچوو و حوکمی سێدارەی هۆشمەند ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە فەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە