موژگان کاووسی: دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست

هەنگاو: موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد کە دوای ٢٢ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد کە دوای ٢٢ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا کە کۆپییەکی بە مەبەستی بڵاوکردنەوەبۆ هەنگاو نێردراوە هاتووە کە ڵ ئەم ڕۆژانە بووە دەرفەتێک هەتا لە پشت دیوارە بەرزەکانی بەندیخانەی ئێڤینەوە بە بێ دەنگی لەگەڵ یەکتری قسە بکەیم: دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست“.

دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

بەرخۆدان ژیانە

لە کۆتایی ڕۆژی بیست و دووهەمی مانگرتن لە خواردنم (کۆتایی ڕۆژی سێشممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ ) و کە کاتێکدا بە مەبەستی چارەسەریی کۆئەندامی هەناسم کە بە هۆی مانگرتن لەخواردنەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابووم، مانگرتنەکەم شکاند هەتا هەر وەک پێشتریش باسم کردبوو بتوانم بە دوای کەڵکەڵە (دغدغە) هزرییەکانی ژیانم هەنگاو بنێم.

 ئەم ڕۆژانە بووە دەرفەتێک هەتا لە پشت دیوارە بەرزەکانی بەندیخانەی ئێڤینەوە بە بێ دەنگی لەگەڵ یەکتری قسە بکەیم: دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست“. لە هاوڕێیەتیان خوشحاڵ بووم و بەبەبردەوامی ئەو هاوڕێیەتییە دڵخۆشم.

موژگان کاووسی
٥/٧.٩٧ (٢٦ سێپتامبر ٢٠٢٠)
بەندیخانە ئێڤینی تاران

موژگان کاووسی  لە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی مافی مرەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزی بۆ پەیوەندی بەندکراوەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە