دوو کرێکار لە پاوە و میاندواو گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی پاوە و میاندوا لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی پاوە و میاندوا لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ڕەسووڵ سولتانی“ لە کاتی کار کردن لە باخێکی سێو و چنینەوەی بەرهەمی سێو، بەر بووەتەوە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گودنی شمشێری پاوە بە ناوی ”محەمەد سەلیم لوتفی“ لە کاتی کۆکردنەوەی گوێز لە گوندی دەرەبەیان بە هۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە