سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوون، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کران.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوون، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٧ی سیپتامبری ٢٠٢٠)،  سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”فایق شەریعەت پەنا“، ”تاهیر شێخی“ و ”ئارمان حەمزەلوو“ هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کراون.

 ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.
مانگی گەلاوێژ ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە لەگەڵ چەندین چالاکی مەزهەبیی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە