کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە چوار مانگدا دوو جار بریندار بووە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە ماوەیەک پێش بریندار کرابوو، جارێکی دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بۆ

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:٤٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە ماوەیەک پێش بریندار کرابوو، جارێکی دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوێزلی سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک بریدنار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”ئیبراهیم ڕەسووڵیان“ تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی گڕوەیس ڕاگەیاندووە.


ئەو کۆڵبەرە پای پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم ڕەسووڵیان جارێکی دیکە و ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان (٧ی ژوئەن) لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.

هەنگاو ئەمڕۆ هەواڵی بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکەی لە سنوورەکانی شاری بانە و نەوسوود بڵاو کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە