کوژرانی شوانێکی خەڵکی ماکۆ بە دەستی هێزەکانی تورکیا
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکووری کوردستان( کوردستانی تورکیا) سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستە
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکووری کوردستان( کوردستانی تورکیا) سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی تورکیا گیانی لە دەست دا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٦ی رەزبەری ٢٧٢٠ ( ٢٧ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە کوێستانەکانی پارێزگای قارس هەڵکەوتوو لە باکووری کوردستان و هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئەرمەنستان، شوانێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری هەنگاو لە ماکۆ رایگەیاند کە شوناسی ئەو شوانە بە ناوی " رەزا قوولکانوو" خەڵکی گوندی " زەلکەی ژووروو"ی شاری ماکۆیە.
رەزا قوولکانوو بە هۆی نەبوونی ئیش و دۆخی نالەباری ئابووری لە شاری ماکۆ، ماوەی شەش مانگە چووبۆوە باکووری کوردستان و لەوێ شوانی ئەکرد.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەرمی رەزا بەڕێ نەکراوەتەوە بۆ شاری ماکۆ.