هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە زاهیدان دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشان لە شاری زاهیدان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٠:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشان لە شاری زاهیدان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشانیان بە ناوی ”حیسام عەبدوڵڵاهی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حیسام عەبدوڵڵاهی ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کرانی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و وتوویە کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی زاهیدان ڕاگیراوم و دوای ئەوە هیچ پەیوەندییەکی نەبووە و چارەنووسی نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە حیسام عەبدوڵڵاهی خوێندکاری حوجرەی زانیستی زاهیدان بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“یان خستووەتە پاڵی نابراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە