دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٢١:٢٣
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی خەڵکی گوندی ”نێ“ی ئەو شارەیان بە ناوی ”پشتیوان پەرتەو“ تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستەبسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ پشتیوان پەرتەو بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە پشتیوان پەرتەو دوای دەستبەسەر کران بۆ سنە گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.