کوژران و برینداربوونی ١٠ پەناخوازی ئەفغانی لە سنوورەکانی تورکیا + ڤیدیۆ

هەنگاو: لە سنوورەکانی شاری ماکۆی سەر بەپارێزگای ئورمیە هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە پۆلێک پەناخوازی ئەفغانی کردووە و لانیکەم ١٠ پەناخ

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:١١

 

هەنگاو: لە سنوورەکانی شاری ماکۆی سەر بەپارێزگای ئورمیە هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە پۆلێک پەناخوازی ئەفغانی کردووە و لانیکەم ١٠ پەناخواز کوژراون یان بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوورەکانی ماکۆ و لە نزیک گوندی ”میر عومەر“ تەقەیان لە گرووپێکی پەناخوازی ئەفغانی کردووە کە ویستوویان بەرەو ئەورووپا بڕۆن.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری ماکۆ ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا پەناخوازێک کوژراوە و ٩ پەناخوازی دیکەش بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی تورکیا وێرای تەقە کردن لە ئەو پەناخوازانە داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و بە قونداخی چەک سەی چەند کەسیانیان شکاندووە.

پەناخوازە بریندارەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ سنوورەکانی ئێران گەڕێندراونتەوە، بەو حاڵەش میدیا حکوومەتییەکان هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

دیمەنی تایبەتی هەنگاو لەو پەناخوازە ئەفغانیانە

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە