دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ بە بیانووی چالاکی سیاسیی کوڕەکەی

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگ کرنای بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٧:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگ کرنای بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، فارۆق عەزیزی هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

فارۆق عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێمزورتێ” سەر بە شاری شنۆ بووە کە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە بانگ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی ئەوەی یەکێک لە منداڵەکانی فاروق عەزیز ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێرانە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە