دەسبەسەرکرانی مێرنداڵێکی ١٦ ساڵان لە مەریوان

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٣:٥٩

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی نێی ئەو شارەیان بە ناوی ”سینا نیک پەی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سینا نیک پەی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو مێرمنداڵە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتە و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە