۱۶ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کوردستان حوکم دراون

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ساڵێک لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ (پاییزی ٢٠١٩) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران کە بە توندترین شێوە ل

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ساڵێک لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ (پاییزی ٢٠١٩) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران کە بە توندترین شێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرکوت کرا، هەتا ئێستا ١٦ کەس لە دەستبەسەر کراوانی کوردستان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاوتیی کورد دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی نزیکەی ٣٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

لەو ژمارەیە و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، هەتا ئێستا ١٦ کەسیان لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، مازندەران و ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی و سەرجەم حوکمی ٥٧ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و لێدان ی ٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛


١_ مەحیەدین ئەسغەری خەڵکی سنە حوکمی ١ ساڵ بەندکران
٢_ ساعید بەنەفشی خەڵکی سنە حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٣_ بەختیار ڕەحیمی خەڵکی سەقز حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٤_ فاتمە داوەند خەڵکی بۆکان حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی
٥_ ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند خەڵکی کرماشان حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
٦_ ئەمین کاسب خەڵکی کرماشان حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٧_ سەید پەیام بیدروود خەڵکی کرماشان حوکمی ٣ ساڵ بەندکران
٨_ پەرویز ناسری خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
٩_ عەلی ساعیدی خەڵکی قوروە حوکمی ٦ مانگ بەندکران
١٠_ موژگان کاووسی خەڵکی کەلاردەشت حوکمی ٦ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران
١١_ سوحبەتوڵڵا ئومیدی خەلکی کرماشان حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران
١٢_ مێهدی ئەبدالی خەڵکی کرماشان حوکمی ١ مانگ بەندکران
١٣_ خەلیل ئەسەدی بووژانی خەڵکی کرماشان حوکمی ٣ مانگ بەندکران
١٤_ پشتیوان ئەفسەر خەڵکی مەریوان حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
١٥_ موبین مورادی خەڵکی کرماشان حوکمی ٥ مانگ بەندکران.
١٦_ ڕەزا ئومیدی یاریجانی خەڵکی کرماشان حوکمی ٤ ساڵ بەندکران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە