ژمارەی دەستبەسەر کراوانی گوندی سەردۆشی مەریوان بۆ پێنج کەس بەرز بوویەوە
هەنگاو: دوو کەسی دیکەی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای مەری
هەنگاو: دوو کەسی دیکەی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای مەریوانەوە لەو گوندە دەستبەسەر کراون گەیشتە پێنج کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٨ی شەوی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی سەردۆشی ئەو شارەیان بە ناوی ئیسماعیل ڕاستی دەستبەسەر کردووە.
هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردۆش بە ناوی هادی ڕەسایی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای ئەوەی بانگی ئیتلاعاتی سپا کراوە دەستبەسەر کراوە.
هەنگاو پێشتر هەواڵ دەستبەسەر کرانی سێ لاوی دیکەی خەڵکی ئەو گوندەی بە ناوەکانی وحسین ڕەسائی تەمەن ٢٠ ساڵ، ئاراس قادری تەمەن ٢٢ ساڵ و سەلاح پوورکەیوان تەمەن ٢٤ ساڵ بڵاو کردبوویەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەنەتە پاڵ ئەو پێنج لاوە مەریوانیە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.