ڕاپۆرتی ئاماری هەنگاو یک ساڵ دوای خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر ٢٧١٩

ساڵێک بەر لەئێستا، بەرەبەیانی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٩،بە بێ ئاگاداری خەڵک و لە کاتێکدا کە باروودۆخی ئابووری لە هەموو شارەکانی ئێران و کورد

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٩:٠٩

 

ساڵێک بەر لەئێستا، بەرەبەیانی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩،بە بێ ئاگاداری خەڵک و لە کاتێکدا کە باروودۆخی ئابووری لە هەموو شارەکانی ئێران و کوردستان بە تایبەتی لە ئەو پەڕی خراپیدا بوو، کتوپڕ نرخی بەنزین بە شێوەیەکی سەداسەد گران بوو  هەر لیتر بەنزینی ئازاد،نرخەکەی بووبە ٣٠٠٠ هەزار تمەن.

هەر لەو رۆژەوە لە شارەکانی ئێران هاووڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی کاروباری ڕۆژانەیان دەبوو کەڵک لە بەنزین وەرگرن و توانایی کڕینی بەنزینیان نەمابوو هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئەم نارەزایەتیانە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی گرتەوە و زۆربەی خەڵک داوای کەمکردنەوەی نرخی بەنزینیان کرد. بەڵام کاربەدەستانی ئێران هیچ کاردانەوەیان نەبوو و ڕۆحانی تەنیا ڕایگەیاند کە من لە گرانبوونی بەنزین ئاگادار نیم و ئەمەش توورەبوونی زیاتری خەڵکی لێکەوتەوە.

ڕۆژی دواتر واتە ٢٥ی خەزەڵوەر، ناڕەزایەتییەکان گەیشتە کوردستان، لە چەندین شاری کوردستان خەڵک بە تایبەت لاوەکان، کرێکاران و ژنان رژانە سەر شەقام، ئەم شارانە بریتین بوون لە مەریوان، سەقز، سنە ، بۆکان، بانە، جوانڕۆ، کرماشان، سەلاسی باوەجانی، سەرپێڵ زەهاو، روانسەر، کامیاران، ئورمیە.

لە یەکەم ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان، هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران بە تووندی هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیان و خەڵکێکی زۆر کوژران و بریندار کران.

لە ڕۆژی دواتردا لەهەندێک شار بە هۆی کەشێکی سەربازی کە بە سەر شارەکاندا سەپێندربوو نەیاندەتوانی لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بازاڕی زۆربەی شارەکان لە کوردستان داخرابوون.

بەڵام لە شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ و کرماشان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان هەر وا بەردەوام بوو، هەروەها لە شارەکانی تاران، کەرەج و ئیسملامشار کە دانیشتووی کوردی زۆرە، شاهیدی بەشداری کوردەکان لە خۆپیشاندانەکاندا بووین.

لەم چەند رۆژەدا بە پێی فەرمانی خامەنەیی لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ خۆپیشاندەران و ناوهینانی هاووڵاتیە ناڕازیەکان بە ئەشرار هێزە ئەمنیەکان  هەڵسوکەوتێکی زۆر توندی و سەربازیان لەگەڵ خەڵک کرد و  دەیان کەس کوژران و بریندا بوون.

لە سێ رۆژی ٢٥،٢٦ و٢٧ی خەزەڵوەر، لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.

کرماشان:
١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بیژەنوەند (خەڵکی چەرداولی ئیلام) ٣_ یونس عزەتی ٤_ بورهان مەنسوور نیا (خەڵکی مەریوان) ٥_ عەبدوڵڕەزا شێرزادی ٦_ مستەفا فەرزامی ٧_ حیسام باڕانی ڕاد (١٧ ساڵە و خەڵکی ڕوانسەر) ٨_ ئارمین قادری (١٥ ساڵە) ٩_ بەهمەن عەزیزی ١٠_ محەمەد پاڵانی ١١_ یونس جەلیلی ١٢_ حەمزە فەرەجی ١٣_ موحسن کەرەمی نیا ١٤_ سەعید ڕەزایی ١٥_ سەجاد باقری ١٦_ مزەفەر وەتەن دووست


جوانڕۆ:
١_ کاوە محەمەدی ٢_ ئیبراهیم مورادی (١٨ ساڵە) ٣_ موبین عەبدوڵڵاهی (خەڵکی ڕوانسەر) ٤_ جەبار تجارە ٥_ یونێس فیرووز بەخت

تێبینی: هەنگاو ئاماری پارێزگای کرماشانی لەرێگای سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەست کەوتووە و هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣ کەس لە کوژراوەکانی شاری کرماشان و یەکێک لە کوژراوەکانی جوانڕۆ ئاشکرا نەبووە.

مەریوان:
١_ عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک (خەڵکی کەڵاتەرزان) ٣_ دانیەل ئوستواری (خەڵکی نۆدشە) ٤_ بێهرووز مەلەکی (خەڵکی سنە) ٥_ ئاریەن ڕەجەبی


سنە:
١_ محەمەد ڕەزا ئەحمەدی (١٧ ساڵە) ٢_ زیبا خوشگوار


تاران و کەرەج ئیسلامشار:

١_ مینا شێخی (خەڵکی سەقز) ٢_ موحسن جەعفەرپەناه (خەڵکی بیجاڕ) ٣_ محەمەد حەیدەریان (خەڵکی سونقوڕ)  ٤_ پوریا نەسیریخاه (خەڵکی کرماشان) ٦_ ناسر ڕەزایی (خەڵکی قوروە) ٧_ سەردار ئەعەزەمی (خەڵکی ڕوانسەر) ٨_ فەرزاد کەمانگیر (خەڵکی سنە)


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو  زیاتر لە ٢٠٠٠  خۆپێشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرابوون، بەڵام تەنیا ناوی ٢٥٠ هاووڵاتی بۆ هەنگاو ڕوون ببوەوە.

دواتر ٥ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گیانیان لەدەست داو کۆی گشتی کوژروانی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەر گەیشتە ٥٥ کەس.


ناسنامەی ئەو کەسانە بریتین لە؛
١_ کاوە وەیسانی (خەڵکی کامیاران) ٢_ ئەرشاد ڕەحمانیان (خەڵکی سەوڵاوا) ٣_ هاشم مورادی (خەڵکی ڕوانسەر) ٤_ نادر ڕەزایی ئابتاف (خەڵکی کرماشان) ٥_ سەجاد ئیسماعیلی (خەڵکی ئەیوان)

هەروەها بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ڕەزا ئومیدی یاریجانی کە لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر و حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە ماوەی ڕۆژانی خۆپێشاندان سەدان هاووڵاتی بریندار بوون و لە ترسی دەستبەسەرکران نەیاندەتوانی سەردانی نەخۆشخانەکان و کلینیکە پزیشکیەکان بکەن، پەنایان دەبردە ماڵان و لەوێ تیمار دەکران و سەرەڕای ئەوە هێزە ئەمنییەکان ماڵ بە ماڵ بە دوای برینداراندا دەگەڕان و دواتر بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان بە تۆمەتی پەنادان بە بریندارانی خۆپیشاندانەکان دەستبەسەر و تەنانەت حوکم دران.

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر دوای ئەوەی کوشتارێکی خوێناوی رووی دابوو ، حکوومەتی ئێران  بە مەبەستی کپکردنی دەنگی خەڵک و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان ، هێڵی ئینتێرنێتی پچراند، ئەم هەوڵە لە دوای ئەوە بوو خۆپیشاندانەکان و هەڵسووکەوتی حکوومەتی ئێران و زیادبوونی ژمارەی کوژراوان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی لێ کەوتەوە و خەڵک وێنە و فیلمی ڕۆژانی خۆپیشاندانەکان و هەروەها ناو ناسنامەی کوژروان و دەستبەسەرکراوانیان بڵاو دەکردەوە.

 هەواڵەکان زۆر بە زەحمەت دەگەیشتە دەرەوەی کوردستان و  زۆر جار هاوڵاتییان دەهاتنە سەرسنوورەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵیان دەدا زانیاری بگەیێنە دەستی هەواڵدەریەکان.


هەواڵەکان لە نەبوونی ئینتێرنێت بە شێوەی زۆر ناڕێک و پێک و دەگەیشتە دەستی میدیاکان و هەر ئەمە بووە هۆی سەرلێشێواویەک و زانیاریەکی دروست لەسەر ڕێژەی کوژراوان و دەستبەسەرکراوەکان بڵاو نەبێتەوە.

دەستبەسەر کراوەکان دواتر باسیان لەوە دەکرد کە لە ڕۆژانی دەستبەسەرکرانیان بە تایبەت لە رۆژە سەرەتاکاندا بە کۆمەڵ لە حەوشەی و شوێنێکی کراوە لەسەر پێ ڕاگیرابوون زۆریان جلەکانیان لەبەر نەمابوو بە ناچار لەپێش سەرمای خەزەڵوەر چەندین ڕۆژ و شەو بەبێ هیچ خواردنێک ڕاگیرابوون، ئەوانەی لە شوێنی بەستراو ڕاگیرابوون باسیان لەوە دەکرد کە هێزەکانی ئیتلاعات کولێر و ساردکەوەرەیان هەڵدەکرد و بە ئاوی سارد دەستبەسەرکراوانیان ئەشکەنجە دەکرد.

تا ئێستا ڕێژەی بریندارانی خۆپیشاندانی مانگی خەزەڵوەر بە روونی دیار نیە و بە هۆکاری ئەمنیەتی و ترس لە دەستبەسەرکران زۆر بە کەمی هاووڵاتیان باس لە برینداربوونی خۆیان کردووە.

لە دوای خۆپیشاندانەی خەزەڵوەر، سەرەڕایی دەستبەسەرکرانە بەلێشاوەکانی خەڵک،حکوومەتی ئێران تەواوی ئەو کەسانەی بە شێوەیەک لەسەر ئەم خۆپیشاندانە هەواڵێکیان بڵاو کردبێتەوە یا لە سۆشیال میدیا باسیان لێ کردبێ دەستبەسەر و دوای ئازار و ئەشکەنجەیان لە ژورەکانی ئیتلاعات، زۆربەیان حوکمی قورسی بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر سەر جەم حوکمی  ٥٨ ساڵ  بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١_ مەحیەدین ئەسغەری خەڵکی سنە حوکمی ١ ساڵ بەندکران
٢_ ساعید بەنەفشی خەڵکی سنە حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٣_ بەختیار ڕەحیمی خەڵکی سەقز حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٤_ فاتمە داوەند خەڵکی بۆکان حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی
٥_ ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند خەڵکی کرماشان حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
٦_ ئەمین کاسب خەڵکی کرماشان حوکمی ٢ ساڵ بەندکران
٧_ سەید پەیام بیدروود خەڵکی کرماشان حوکمی ٣ ساڵ بەندکران
٨_ پەرویز ناسری خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
٩_ عەلی ساعیدی خەڵکی قوروە حوکمی ٦ مانگ بەندکران
١٠_ موژگان کاووسی خەڵکی کەلاردەشت حوکمی ٦ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران
١١_ سوحبەتوڵڵا ئومیدی خەلکی کرماشان حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران
١٢_ مێهدی ئەبدالی خەڵکی کرماشان حوکمی ١ مانگ بەندکران
١٣_ خەلیل ئەسەدی بووژانی خەڵکی کرماشان حوکمی ٣ مانگ بەندکران
١٤_ پشتیوان ئەفسەر خەڵکی مەریوان حوکمی ٥ ساڵ بەندکران
١٥_ موبین مورادی خەڵکی کرماشان حوکمی ٥ مانگ بەندکران.
١٦_ ڕەزا ئومیدی یاریجانی خەڵکی کرماشان حوکمی ٤ ساڵ بەندکران.


شایانی باسە بە پێی وتووێژی هەنگاو لە گەڵ بەشێک لە دەستبەسەرکراوەکان، زۆربەیان لە مافی لانیکەمی تۆمەتبارێک تەنانەت بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامیش وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و راوێژکاری یاسایی، رزگاری لە ئەشکەنجە و ئازاری دەروونی، چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵە و ... بێبەش کراون.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ چەشنە لێدوانێکیان سەبارەت بە کوژراوەکانی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانەوە نەداوە و هیچ رێکارێکی یاسایی بۆ دادخوازی و پێڕاگەیشتن بە سکاڵای بنەماڵەی قوربانییەکان دابین نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە