تەقینەوەی مین لە سەردەشت قوربانیی لێ کەوتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە بەرزایییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٦:٤٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە بەرزایییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کوێستانی گوندی "پاراستان" کە لە سنووری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.

پەیامنێری هەنگاو لە سەردەشت ڕایگەیاند ئەم هاووڵاتییە ناوی "ئەحمەد مەمەندی" ٣٣ ساڵە، خێزاندار  و خەڵکی گوندی ”دەشتە“ سەر بە شاری سەردەشتە و دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی قورس بوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە لانیکەم ٦ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە