کامران دەروێشی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا
هەنگاو: کامران دەروێشی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، دوای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانە و لەکاتێک دا ٤ مانگ لە ماو
هەنگاو: کامران دەروێشی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، دوای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانە و لەکاتێک دا ٤ مانگ لە ماوەی سزای بەندکرانەکەی مابوو، ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٩ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، کامران دەروێشی، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ٤ ساڵ و ٨ مانگ لە ماوەی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی و هەروەها ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانە بە دانی مرەخەسی کۆتایی بەندکران بەو بەندکراوە، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
کامران دەروێشی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٠١٦ (٢ی مەی ٢٠١٦) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.
ئەو بەندکراوە کوردە دواجار و لە مانگی خەزەڵوەر (نۆڤەمبری) هەمان ساڵ لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شەیخلوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.