خۆکوشتنی لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تە

٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٢٤

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٠، لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ پیاو و ٧ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان (کچێک و کوڕێک) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٤ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (١ ژن و ٣ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ٦ حاڵەت (٥ ژن و ١ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٦ حاڵەت (٦ پیاو)
نادیار: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)


جۆری خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٢ حاڵەت (٥ ژن و ٧ پیاو)
خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ژن)
بە چەک: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە